سەردێر

پۆلیسی گەرمیان؛گەنجێك بەفیشەك خوشكێكی خۆی كوشت

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە گوندی چەوری سەربە شارەدێی نەوجول گەنجێك خوشكێكی خۆی بە فیشەك كوشتو هەڵهات، لە ئێستادا فەرمانی گرتن بۆ بكوژەكە دەرچووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەگوندی چەوری سەربە شارەدێی نەوجول لە شارۆچكەی كفری گەنجێك خوشكێكی خۆی لە ڕێگەی چەكەوە كوشت و هەڵهات.

ڕاشیگەیاندووە، قوربانیەكە ژنێكە بەناوی (ه . م . ك ) لەدایكبووی 1996 كە دایكی دوو منداڵە و لەئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كەلاركراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆڕوداوەكە كردۆتەوە و بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیركردن بۆتۆمەتبار دەرچووە و گەڕان بەدوای تۆمەتبار دەستی پێ كردوە.