خەڵك
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، وەك لیژنەی دارایی لەگەڵ زۆرینەی وەزیرەكانیی حكومەت كۆبوینەوە و باسی چەند پرسێكی سەرەكیی كرا و دەشڵێت،”پشكی هەرێم و كێشەكانی تا ئێستا وەكو هەفتەی پێشووە و هیچ گۆرانێكی بەسەردا نەهاتووە”.
هۆشیار عەبدوڵا ، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق بڵاویكردەوە، ئەمرۆ وەك لیژنەی دارایی لە گەڵ زۆرینەی وەزیرەكانی حكومەت كۆبوینەوە و لەو كۆبونەوەیەدا باسی چەند پرسێكی سەرەكی لەوانە (كورتهێنان و قەرزكردن و نرخی نەوت و بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی) كرا .
دەشڵێت،” لەو كۆبونەوەیەدا كە لە كاتژمێر ۱٠ ی بەیانی تا ۲ ی دوای نێوەرۆی خایاند جگە لەو باسانەی سەرەوە بەهیچ شێوەیەك باسی پشكی هەرێم نەكراوە، دوای كۆبونەوەمان لەگەڵ حكومەت تا ئێستا لیژنەی دارایی بەردەوامە لە كۆبونەوەی تایبەتی خۆی و گفتوگۆی ئەو كێشانەی سەرەوە دەكا”.
ڕاشیگەیاندووە، پشكی هەرێم و كێشەكانی تا ئێستا وەكو هەفتەی پێشوە و هیچ گۆرانێكی بەسەردا نەهاتووە.