خەڵك
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڤایرۆسی كۆرۆنای تێپەڕاند و چاكبووەوە.
هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دوای دوو هەفتە لە تووشبوونی بە كۆرۆنا، ئەمڕۆ هەینی پەتاكەی تێپەڕاند و چاكبووەوە.
جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەو بۆنەیەوە پەیامێكی بڵاوكردووتەوە و تێیدا سوپاسی هەموو ئەو كەسانەی كردووە كە لەهەواڵیان پرسیوە و پەرۆشی خۆیان بۆی دەربڕیبوو لەكاتی تووشبوونی بە كۆرۆنا.