سەردێر

پەروەردەی كەلار ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار بەڕێوەبەری قوتابخانە بنەڕەتی و خوێندنگاكان ئاگاداردەكاتەوە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە بنەڕەتی و خوێندنگا ئامادەیی و ئامادەییە پیشەییەكانی سنووری بەڕێوەبەرێتییان دەكەنەوە كە بەپەلە و بێ دواكەوتن ڕۆژی شەممە دەستەی كارگێری كۆبوونەوە ئەنجام بدەن هەمان ڕۆژە خشتەی تاقیكردنەوەكانی نیوەی وەرز واتا (20) نمرەكە دابنێن خوێندكاران ئاگاداربكرێنەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ئاگاداری سەرجەم بەرێوەبەری قوتابخانە بنەڕەتی و خوێندنگا ئامادەیی و ئامادەییە پیشەییەكانی سنووری بەڕێوەبەرێتیمان دەكەینەوە كە بەپەلە و بێ دواكەوتن ڕۆژی شەممە دەستەی كارگێری قوتابخانە و خوێندنگا كۆبوونەوە ئەنجام بدەن هەمان ڕۆژە خشتەی تاقیكردنەوەكانی نیوەی وەرز واتا (20) نمرەكە دابنێن خوێندكاران ئاگاداربكرێنەوە.

١- هەر پۆلێك لە خوێندنگاكان تاقیكردنەوەی 20نمرەكەی كردووە و تەواو بووە پێوست ناكات دەوام بكەن.

٢-ئەو قوتابخانە و خوێندنگایانەی كە تاقیكردنەوەی هەندێ بابەتیان كردووە وھەندێكیان ماوە بەزووترین كات لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا دەبێت تەواوی تاقیكردنەوەكان ئەنجامبدەن.

٣-ئەو قوتابخانە وخوێندنگا ئامادەییانەی كە ھیچ تاقیكردنەوەیەكان نەكردووە دەبێت لەڕۆژی یەك شەممەوە دەست پێبكەن بەبێ دواكەوتن بۆ ماوەی هەفتەیەك كۆتایی پێ بھێنن وە مامۆستایان و خوێندكارانی بەزووترین كات لێ ئاگادار بكەوە.

٤-مامۆستایان ئاگادار بكەنەوە بەزووترین كات بۆ ھینانی پرسیار بۆ ڕۆژی شەممە.

٥-خوێندكاران كەتاقیكردنەوەیان ئەنجام دا دەبێت ڕاستەوخۆ ناوەندەكانی خوێندن چۆڵ بكەن و بگەڕێنەوە ماڵەوە بەھیچ شێوەیەك خوێندكار نابێت وانە بخوێنێت لە ناوپۆل یان دەرەوەی پۆل بۆ ئەوەی كەمترین بەركەوتەیان هەبێت.

٦- پێویستە پرسیارەكان بەشێوەیەك بێت چی خوێندراوە تەنھا لەوەدا پرسیار دابنرێت بابەت نەخوێندراو نابێت پرسیاری تێدا بێتەوە بەپێچەوانەوە مامۆستای بابەت و دەستەی كارگێری بەرپرسیار دەبێت.

٧-بازنەی یەكەم واتا پۆلەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم) ھەڵسەنگاندیان ھەیە لای مامۆستای بابەت كەلەماوەی ڕابردوودا دەوامیان كردووە بۆیان دادەنێت نمرە دەدات بەدەستەی كارگێڕی نابێت دەوام بكەن.