سەردێر

خەڵك؛ نوێترین زانیاری لەبارەی ڕاگرتنی دەوامی خوێندنی ئەمساڵ بڵاودەكاتەوە

خەڵك
بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، هیچ بڕیارێك نیە بۆ ڕاگرتنی دەوامی ئەمساڵی خوێندن و درێژكردنەوەی ماوەی ڕاگرتنی دەوامیش پەیوەندی بەداتاكانی وەزارەتی تەندروستیەوە هەیە، دەشڵێت ،”ناكرێت هاووڵاتیان بەتێكەڵی نەورۆزیان كردووە و سبەی خوێندكارێك هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت لە پۆلێكدا هەموو هاوڕێكانی تووش بكات”.

مامۆستا تریفە محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند ، ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری پەروەردە بووم، هیچ بڕیارێك تا ئێستا نیە بۆ كۆتایی هێنان بە خوێندنی ئەمساڵ، تەنها ئەوەیە وەزارەتی تەندروستی هۆشداری مەترسی تەشەنە سەندنی كۆرۆنای داوەتە هەموو لایەك، كە ڕۆژانە ژمارەی توشبوون زیاد دەكەن .

وتیشی،”درێژكردنەوەی ڕاگرتنی دەوام لە ناوەندەكانی خوێندن پشت بەو داتایانە دەبەستێت، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی هەرێمەوە دەخرێنەڕوو، كە ئامارەكان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیابوونە، ئەگەر وابڕوات كۆرنتڕۆڵ ناكرێت”.

ڕاشیگەیاند، ناكرێت لەماوەی پشووی نەورۆز هاووڵاتیان بە تێكەڵی جەژنی نەورۆزیان كردووە، كە ئەگەر یەكێك لە منداڵەكانیان هەڵگری ڤایرۆسەكە بێت ، سبەی بچێتەوە بۆ قوتابخانەكەی زۆربەی هاوڕێكانی پۆلی و قوتابخانەكەی تووشی كۆرۆنا دەكات، ئەمەش لە كۆنتڕۆڵ دەدردەچێت .

ئاشكراشیكرد، بەهیچ شێوەك بڕیار نیە دەوامی ئەمساڵی خوێندن كۆتایی پێ بهێنرێت، تەنها پشت بە ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی دەبەسترێت، بۆ بڕیاردان لەسەر درێژەدان بە خوێندن یان ڕاگرتنی دەوام .