سەردێر

وائیل حەتاحت؛ لەگەڵ ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ بووین لەهەرێم

خەڵك
سەرۆكی تیمی فریاگوزاری لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عیراق ڕایدەگەیەنێت ، بۆ ڕێگری لە كۆرۆنا لەهەرێم لەگەڵ قەدەغەی هاتووچۆ بووین، دەشڵێت ،”بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دۆخی كۆرۆنای تێدا كۆنترۆڵكراوە”.

د. وائیل حەتاحت، سەرۆكی تیمی فریاگوزاری لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عیراق ڕایگەیاندووە، بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەڕادەیەك دۆخی كۆرۆنای تێدا كۆنترۆڵكراوە.

ڕاشیگەیاندووە، لەماوەی ڕابردوودا ئەوان لەگەڵ ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ بوون، بەڵام بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێكاری دیكەیان گرتووەتەبەر بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسەكە.