سەردێر

له هەرێم سبەینێ هەینی كەش و هەوا چۆن دەبێت

خەڵك
كەش و هەوای هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، سبەی هەینی لە ئەنجامی مانەوەی نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی دەریای ناوەراست لەسەر ناوچەكانمان لەكاتەكانی نیوەرۆ تا شەو ئەگەری بارینی باران هەیە .

كەش و هەوای هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەی هەینی 26ی ئازاری 2021 لە ئەنجامی مانەوەی نزمەپاڵەپەستۆی لاوازی دەریای ناوەراست لەسەر ناوچەكانمان لەكاتەكانی نیوەرۆ تا شەو ئەگەری بارینی باران دەبێت لە هەندێك ناوچەی سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆك و ڕاپەرین كە زیاتر نمە بارانە لە هەندێك كاتدا لەناوچە شاخاوییەكانی هەر سێ سنورەكە ڕێژەی بارانەكە كەمێك زیاترە بەرێژەی ١ تا ٣ ملیمەتر وە لەكاتەكانی دەرنگانی شەو كاریگەری زیاتر دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، ، كەش و هەوای پارێزگاكانی كەركوك و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان زۆر لاوازە ئەگەری بارانبارین نا بێت لە حاڵەتێكیشدا باران ببارێت بەهارە ئاساییە بەشێوەی پێشبینی نەكراوە، پلەكانی گەرما بەرێژەی ١پلە بەرزتردەبنەوە.

ئاشكراشیكردووە، بۆ سبەینێ خێرای با هاوشێوەی ئەمرۆ چالاكی مامناوەندی دەبێت لە ئاڕاستەی باشوری رۆژئاواوە بە خێرای ١٥ تا ٢٠كم/س .