سەردێر

پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی ئاگادارییەكی بە پەلە بڵاودەكاتەوە

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی داوا لە بەڕێوەبەرانی سەرجەم قوتابخانەكان دەكات بەپەلە خشتەی تاقیكردنەوەی نیوەی وەرز دابنێن و خوێندكارانی لێ ئاگادار بكەنەوە، دەشڵێت،”مامۆستایان ئاگادار بكەنەوە هەر ئەمشەو بۆ هێنانی پرسیار بۆ ڕۆژی شەممە”.

بەڕیوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرجەم بەڕێوبەری قوتابخانە بنەرەتی و خوێندنگا ئامادەیی و ئامادەیییە پیشەییەكان ئاگاداردەكاتەوە، كە بەپەلە و بێ دواكەوتن ڕۆژی شەممە دەستەی كارگیری قوتابخانە و خویندنگا كۆبوونەوە ئەنجام بدەن هەر ئەو ڕۆژە خشتەی تاقیكردنەوەكانی نیوەی وەرز واتا (20)نمرە كە دابنێن و خویندكارانی لێ ئاگاداربكەنەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، كە ئەو قوتابخانانەی تاقیكردنەوەی 20 نمرەكەی كردووە و تەواو بووە پیوست ناكات دەوام بكەن، بەڵام ئەو قوتابخانە و خویندنگایانەی كە هەندیكیان كردووە وھەندیكیان ماوە بەزووترین كات لەماوەی ئەم هەفتەیەدا دەبیت تەوای بكەن.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئەو قوتابخانە بنەڕەتی و خوێندنگا ئامادەییانەی، كە ھیچ تاقیكردنەوەیەكان نەكردووە دەبێت لەڕۆژی یەكشەممەوە دەست پێ بكەن بەبێ دواكەوتن هەتا یەك هەفتە كۆتایی پێ بهێنن و مامۆستایان و خوینكارانی لێ ئاگادار بكەنەوە ھەر ئەمشەو.

ئەوەشخراوەتەروو، كە پێویستە ھەر ئەمشەو مامۆستایان ئاگاداربكەنەوە بۆ هێنانی پرسیار بۆ ڕۆژی شەممە، خوێندكاران كە تاقیكردنەوەیان ئەنجام دا دەبێت یەكسەر ڕەوانەی ماڵەوە بكرێنەوە و بەھیچ شێوەیەك خوێندكار ناهێڵدرێتەوە بۆ وانە وتنەوە و خوێندن، هەروەها چی خوێندراوە تەنها لەوەدا پرسیار دادەنرێت بابەت نەخوێدنرا بێت نابێت پرسیاری تێدا بێتەوە، چونكە دوای مامۆستای بابەت و دەستەی كارگیری بەرپرسیار دەبێت.

ئاشكراشیكردووە، بازنەی یەكەم واتا پۆلەكانی ( یەكەم و دووەم و سێیەم ) هەڵسەنگاندیان هەیە لای مامۆستای بابەت، كە لەماوەی ئەو مانگەدا كە دەوامیان كردووە بۆیان دادەنێت، نمرە دەدات بەدەستەی كارگیری نابێت دەوام بكەن تكایە.