خەڵك
دوای ئەوەی یەكەم كاروانی ڤاكسینی كۆرۆنا گەیشتە هەرێم و بەسەر بەشێك لە كارمەندانی تەندروستی كەسانی سەروو 90 ساڵدا دابەشكرا، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەڵێت،” كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عێراق و پشكی هەرێم لەو كاروانە 43 هەزار ژەمە ڤاكسینە”.
هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە ڕایگەیاندووە، بڕیارە 336 هەزار ژەمە ڤاكسینی ئەسترازینیاكا بگاتە عێراق و پشكی هەرێمیشی تێدایە و پشكی پارێزگای سلێمانی لەو 43 هەزارەی كە بۆ هەرێمی كوردستان دانراوە بە نزیكەی 20 هەزار ژەمە ڤاكسینە.
ڕاشیگەیاندووە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا ، یەكەم كاروانی ڤاكسینی كۆرۆنا گەیشتە هەرێمی كوردستان و بەسەر بەشێك لە كارمەندانی تەندروستی كەسانی سەروو 90 ساڵدا دابەشكرا.
ئەمەلەكاتێكدایە، چەند راپۆرتێك سەبارەت بە مەترسی بەكارهێنانی ڤاكسینی ئەسترازینكا باسدەكات ، كە بەوەی كە دەبێتە هۆی جەڵتەی خوێن بەڵام ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا بەردەوامە لە بەكارهێنانی ڤاكسینی ئەسترازینیكا و بە ڤاكسینێكی سەلامەت و كاریگەر ناوی دەبات.