سەردێر

فەرماندەیی هەرێمی هەفتانین هۆشداریەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك

فەرماندەیی هەرێمی هەفتانین هۆشداری دەداتە ئەو كەسانەی لە پێناو هەندێك دەستكەوتی ماددی خزمەتی توركیا دەكەن و داوا دەكات، دەست لەو كارانە هەڵگرن كە خزمەت بەو وڵاتە دەكات و دەشڵێت،”لە گۆڕەپانەكانی نەورۆز لە ئامەد جارێكی تر نیشانیاندا، كە كورد گەلی سەرهەڵدانن”.

فەرماندەیی هەرێمی هەفتانین لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە گەریلاكانی ئازادیی كوردستان لە هەر دەڤەرێكی كوردستان و هەرە دوایی لە گارە و هەفتانین بەرخۆدانێكی بەهێزیان نیشاندا و سەركەوتنێكی گەورەیان بۆ گەلی كورد تۆمار كرد.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، توركیا دەیەوێت هەندێك كەس لە باشووری كوردستان تێوەگلێنن و بۆ ئامانجە گڵاوەكانیان بەكار بهێنن لەئەم چوارچێوەیە هەندێك كەس بۆ بەرژەوەندیی مادیی هاوكارییان دەكەن.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

گەریلاكانی ئازادیی كوردستان لە هەر دەڤەرێكی كوردستان و هەرە دوایی لە گارە و هەفتانین بەرخۆدانێكی بەهێزیان نیشاندا و سەركەوتنێكی گەورەیان بۆ گەلی كورد تۆمار كرد. گەلەكەمان بەو ورە و هێزەی كە لە گەریلا وەری دەگرێت، بە ورە و ڕۆحی گارە ڕژانە گۆڕەپانەكانی نەورۆز و جارێكی تر نیشانیاندا كە ئەوان گەلی سەرهەڵدانن.

لە قۆناغێكی ئاوەهادا دەوڵەتی توركی داگیركەر دەست لە پیلانی داگیركاریی بەرنادات و دەیەوێت زیاتری بكات. بەتایبەتی دەخوازن هەندێك كەس لە باشووری كوردستان تێوەگلێنن و ئەوان بۆ ئامانجە گڵاوەكانیان بەكار بهێنن. لەئەم چوارچێوەیە هەندێك كەس بۆ بەرژەوەندیی مادیی هاوكاریی داگیركەران دەكەن، لە هەفتانین لە كاری ڕێگە و لە گارە كاری بەڕێوەبردن دەكەن. لە كوردستان بۆ داگیركاریی سەربازیی ڕێگە دروست دەكرێت. كاركردن لە دروستكردنی ڕێگەی سەربازیی بەواتای خزمەتی دووژمنە و ئەو كردەوەیە تاوانێكی گەورەیە لە دژی گەل.

كەسانێك، كە بۆ خزمەتی داگیركەران كار دەكەن پێشتر لەلایەن فەرماندەیی ئێمە هۆشدارییان پێدراوە. گەلێك كەس ڕووی ڕاستەقینەی دوژمن-یان بینیوە و وازیان لە خزمەتكردنی داگیركەر هێناوە. بەڵام هەندێك كەس هێشتا بە بەردەوامیی خزمەتی داگیركەر دەكەن و لە داگیركاریی باشووری كوردستان ڕۆڵ دەگێڕن. ئێمە جارێكی تر داوایان لێدەكەین كە با دەست لەم كردەوەیە بەردەن و خزمەتی دووژمن نەكەن ئەم كارەیان دوورە لە پێوانەكانی وڵاتپارێزیی.

فەرماندەیی هەرێمی هەفتانین

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان