سەردێر

كارەبای سلێمانی؛ هەفتەی داهاتوو لە دەرەوەی شار دەست بەبەستنی پێوەری كارەبا دەكرێت

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە كە دوای تەواوبونی گەڕەكەكانی ناوشاری سلێمانی بچنە دەرەوەی شار هەفتەی داهاتووە لەسەر دوو فیدەری ناو شارۆچكەی دوكان دەست بە پێوەری زیرەكی كارەبا دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لیژنەی تۆڕی زیرەكی كارەبای سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار بڕیاردرا ، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو (۲۸/۳/۲٠۲۱) لەسەر دوو فیدەری ناو شارۆچكەی دوكان دەست بە پێوەری زیرەكی كارەبا دەكرێت.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، دوای كۆبونەوەی لیژنەی تۆڕی زیرەكی كارەبای سلێمانی لەگەڵ كۆمپانیای شاندز دوای گفتوگۆكردن لەسەر سەجەم ئامادەكارییەكان بڕیاردا بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دوكان و ئیدارەی سنورەكە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەست بەبەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا بكرێت بۆ هاوبەشانی كارەبا.