سەردێر

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ هۆشداری دەدات

خەڵك

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەكدا هۆشداریی داوەتە سەرجەم پیشەوەر و كڕیارانی ئاسن و دەڵێت، ئاگاداریان دەكەنەوە كە لە سنووری شارۆچكەكەیان ماوەیەكە بە بیانووی ئاسن و فافۆن لە گوندەكانەوە تەلەفۆن دەكرێت بۆ كڕینی ئاسن، دوای سەردانی شوێنەكەش لەلایەن كەسانی (چەتە و ڕێگرەوە) هەوڵی لێسەندنی پارە و ئۆتۆمبێلی كڕیارەكە دەدرێت.

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوەكەدا داوا لە دانیشتووانی سنوورەكە دەكات، لەكاتی هەر ڕووداوێكی لەو شێوەیەدا لە سنووری هەر شارەدێیەك بوون پەیوەندی بە هێزەكانی شارەدێیەكە یان بەڕێوەبەری شارەدێكەوە بكرێت، یاخود دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەكانی پۆلیسی چەمچەماڵ یان JCC بكەن.

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەش كردووە، بۆ ئەو مەبەستە هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش لە هەوڵی دۆزینەوەی ئەو كەسانەدان و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

هەروەها دوو ژمارە مۆبایلی JCC لە ڕاگەیەنراوەكەدا دانراون كە بریتین لە (07705047009 و 07501258214) بۆئەوەی خەڵك لەكاتی هەر ڕووداوێكی لەو شێوەیەدا پەیوەندییان پێوە بكات.