سەردێر

لە فەڕەنسا 10 كورد دەستگیركران

خەڵك-

10 كەس لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی فەڕەنسا دەستگیركران بە تۆمەتی تیرۆر، ئێستا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

ئاژانسی دەنگوباسی فراِنس پرێس بڵاویكردەوە هێزەكانی پۆلیس چوونە سەر ژمارەیەك ناوەند و شوێنی كوردی، لەوێ 10 كەسیان دەستگیركردووە، بەتۆمەتی چالاكی تیرۆرستی.

ئەو كەسانە كە 9 پیاو 1 ژنن، لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت بە تۆمەتی پەیوەندییان بە كاری تیرۆرستیی و دروستكردنی باندی تیرۆر و تاوانكاری و پشتیوانی دارایی گرووپی تیرۆرستی.

لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو كەسانە دەكرێت لەسەر چالاكییەكانیان و پەیوەندییان بە پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەوە.

بەپێی مێدیای كوردی زمان فەڕەنسایی، هێزەكانی پۆلیس چوونە سەر لایەنی كەم 6 ماڵ و دووكان و نێوەندی كوردی لە شاری مەرسیلیا لە بەیانی دوێنێ لەگەڵ پرۆسەیەكی دیكەی دەستگیركردن لە ناوچەی پاریسییە.

لە 21ی شوباتی 2020 تۆمەت ئاڕاستەی 4 كەس كرا بە پشتیوانیكردنی دارایی دەربارەی بەخشینەكانی پەكەكە لە باشوری خۆرئاوای فەڕەنسا.

لای خۆیەوە سەركردەی حزبی یاخیبوی فەرەنسا كە چەپڕەوێكی توندڕۆیە جان لوك میلانشون رەخنەی توندی لە وەزارەتی ناوخۆ و دەرەوەی فەرەنسا گرت لەسەر تۆمەتباركردنی چالاكی كوردەكان بە رێككەوتن لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا بە سەركوتكار پێناسەی كرد.