سەردێر

چوار كۆچبەری كورد لەڕێگەی ئەوروپا گیانیان لەدەستدا

 

خەڵك-

سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە ‌و پەنابەرانی هەرێمی كوردستان، گیانلەدەستدانی چوار كۆچبەری كورد لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە وڵاتی بۆسنە ڕادەگەیەنێت.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند: “دوێنێ دووشەممە 22ی3ی2021 لە وڵاتی بۆسنە لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا چوار كۆچبەری كورد كە لە پشتی بارهەڵگرێكەوە خۆیان حەشار دابوو، گیانیان لەدەست داوە”.

بە وتەی ئاری جەلال:”هەر لەو ڕووداوەدا 24 كەسی دیكەش كە لە بارهەڵگرەكەدا بوون بریندار بوون”.

سەرۆكی دەزگای لوتكە دەڵێت:”ئێستا تەنها دەزاندرێت كە كۆچبەرە كۆچكردووەكان كوردن، بەڵام نازاندرێت كە ئایا‌ ئەوانە كوردی هەرێمی كورستانن یان هی پارچەكانی دیكەی كوردستانن، بۆ ئەو مەبەستە لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە”‌.