سەردێر

دەربەندیخان ؛ لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا سێ هاووڵاتی برینداربوون

خەڵك
بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە بازگەی بانی خێڵان دوو كارمەندی ئاسایش و منداڵێك بریندار بوون ، بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە كران و هۆكارەكەش بە هۆی تیژرەوی‌ بووە .

بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەندیخان  لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئازاری 2021 ڕووداوێكی هاتووچۆ لە بازگەی بانی خێڵان سەر بە شارۆچكەی دەردەبندیخان ڕوویدا و سێ هاووڵاتی برینداربوون .

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، ڕووداوەكە بەهۆی تیژڕەوی شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان ناڤارا بووە، كە كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی كێشاوەكە بە بازگەكەدا ، كە بەهۆی ڕووداوەكەوە دوو كارمەندی ئاسایش برینداربوون و لەنێو ئۆتۆمبێلەكەش منداڵێك برینداربووە .

photo_2021-03-22_18-31-59.jpgphoto_2021-03-22_18-34-40.jpg



هەلبژاردە

گرنگترینەکان