سەردێر

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان؛ چاومان لە ئایندەیەكی گەش و ئاسۆیەكی ڕۆشنە

خەڵك
كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، چاومان لە ئایندەیەكی گەش و ئاسۆیەكی ڕۆشنە و هەوڵ و هەنگاومان لە پێناو چەسپاندنی دادگەریی و كۆتاییهێنانە بە زوڵم و سەركوتكاریی و پێشێلكردنی مافی كۆمەڵگەكەی خۆمانە لەو پێناوەشدا بـەردەوام دەبیـن.

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ١٨ ساڵ پێش ئێستا و لەسەرەتای داگیركردنی عێراق لەلایەن ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیەوە و لە درەنگانی شەودا، بنكە و بارەگاكانیان لە خورماڵ و ئەحمەدئاوا كەوتنە بەر موشەكباران و بەوهۆیەشەوە نزیكەی پەنجا پێشمەرگە و كادری كۆمەڵ شەهید كران و دەیانی دیكەشمان برینداربوون .

دەشڵێت،”لە هەر كوێ و لە هەر سەردەمێكدا بێت، فشار و پەلامار و بەربەستەكان چەندە زۆر و بەهێزبن، كۆمەڵ و كادر و ئەندامانی زۆر بەهێزتر و خۆڕاگرتر و بەشەهامەتترن و هیچ كاتێك نە مل بۆ ستەمكاریی دەدەین نە لەبەردەم پیلانی نەیارانیشدا بۆ هیچ ئیمتیازێكی ناشەرعی خۆمان بەدەستەوە دەدەین و خۆمان دەدۆڕین”.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، چاومان لە ئایندەیەكی گەش و ئاسۆیەكی ڕۆشنە و هەوڵ و هەنگاومان لە پێناو چەسپاندنی دادگەریی و كۆتاییهێنانە بە زوڵم و سەركوتكاریی و پێشێلكردنی مافی كۆمەڵگەكەی خۆمانە .

بەهێزتر لە پیلانی دوژمنان و ئومێدێكی گەورە بۆ خەڵكی كوردستان :

١٨ ساڵ پێش ئێستا و لەسەرەتای داگیركردنی عێراق لەلایەن ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیەوە و لە درەنگانی شەودا، بنكە و بارەگاكانی ئێمە لە خورماڵ و ئەحمەدئاوا كەوتنە بەر موشەكباران و بەوهۆیەشەوە نزیكەی پەنجا پێشمەرگە و كادری كۆمەڵ شەهید كران و دەیانی دیكەشمان بریندار بوون .
ئەوە یەكێك بوو لەو زوڵم و خیانەت و دەستدرێژییانەی لە سەرەتای ڕاگەیاندنی “كۆمەڵ”ـەوە بەرامبەرمان ئەنجامدرا . پەلامارەكەش لەلایەن زلهێزێكەوە ئەنجامدرا كە ئیدیعای مافی مرۆڤ و كوێخایەتی بەسەر دونیادا دەكات .
هەڵبەت دوای ئەو كارەسات و كۆمەڵكوژییەش، هەر وازیان نەهێنا و چەند ستەمێكی دیكەیان بەرامبەر جەنابی مامۆستا عەلی باپیر و برایانی دیكەی سەركردایەتیمان كرد و چەندین مانگ لە زیندان و لەژێر ئازار و ئەشكەنجەی دڕندانەدا بوون !
پلان و پیلانە ناوخۆیی و دەرەكییەكان لەو سەردەمەدا لەپێناو پاكتاوی سیاسیی و سڕینەوە و نەهێشتنی كۆمەڵی دادگەریی بوو كە ئەوكات (كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان) بوو، بەڵام بە فەزڵی خوای پەروەردگار و پاشان هیممەت بەرزی خەڵكەكەمان، ڕۆژ بە ڕۆژ ئەم كاروانە لە گەورە بوون و فراوانبووندابە و ئێستا كۆمەڵ هەم یەكێكە لە هێزە سیاسییە كاریگەرەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، هەم خەڵكی كوردستانیش بە هیوا و ئومێدی زۆرەوە لە بوون و پێگە و هەڵوێستەكانی دەڕوانن .
لە هەر كوێ و لە هەر سەردەمێكدا بێت، فشار و پەلامار و بەربەستەكان چەندە زۆر و بەهێزبن، كۆمەڵ و كادر و ئەندامانی زۆر بەهێزتر و خۆڕاگرتر و بەشەهامەتترن و هیچ كاتێك نە مل بۆ ستەمكاریی دەدەین نە لەبەردەم پیلانی نەیارانیشدا بۆ هیچ ئیمتیازێكی ناشەرعی خۆمان بەدەستەوە دەدەین و خۆمان دەدۆڕین !
چاومان لە ئایندەیەكی گەش و ئاسۆیەكی ڕۆشنە و هەوڵ و هەنگاومان لە پێناو چەسپاندنی دادگەریی و كۆتاییهێنانە بە زوڵم و سەركوتكاریی و پێشێلكردنی مافی كۆمەڵگەكەی خۆمانە .
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە پلەی بەرزی شەهادەت ببەخشێتە شەهیدەكانمان و مەئوایان فیردەوسی ئەعلا بێت، شیفای بریندارەكانیشمان بدات و چاومان بەو ڕۆژە ڕۆشن بكات كە میللەتەكەمان تیایدا خاوەن ماف و ئازادی و كەرامەتی پارێزراوی خۆی دەبێت .

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان