سەردێر

تەندروستی هەرێم؛لە 24سەعاتی ڕابردوودا 8 حاڵەتی مردن بەكۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 223 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 189 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4080 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 29 كەس و سلێمانی 26 كەس و لە گەرمیان 2 كەس و دهۆك 166 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 189 كەس چاكبوونەوە و 8 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 3606 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە