سەردێر

وەزارەتی ئەوقاف وەڵامی پیر لوقمان پیری زەردەشتییەكان دەداتەوە

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی پێكەوەژیان لە وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئاینى لەبارەی قسەكانی پیر لوقمان پیری زەردەشتییەكان بە سەلاحەدینی ئەیوبی ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی پشوەكانی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە رێكارەياساييه كانیان دواخستووە، نوێنەری فەرمی زەردەشتیەكانیش ئیدانەی كارەكەی كردوە، بەڵام هه ر لە پەیوەندیدان بۆ گرتنەبەری رێكاری یاسایی پێویست.

بەڕێوەبەرایەتی پێكەوەژیان لە وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینی لەبارەی قسەكانی پیر لوقمان پیری زەردەشتییەكان بە سەلاحەدینی ئەیوبی، وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئاینی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، ئێمە لەگەڵ یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و وە لایەنە پەیوەندیدارو یاساییەكان لە پەیوەندیداین بۆ گرتنەبەری رێكاری یاسایی پێویست، بەڵام بەهۆی پشوەكانی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە بۆ دوای پشوو رێكارەكانمان دواخست.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە نوێنەری فەرمی زەردەشتیەكان لەوەزارەتی ئەوقاف ئیدانەی كارەكەی كردوە و ئەو كەسەش پەیوەندی بەوانەوە نیە دژی پێكەوەژیانی ئایینیە.

‎راگەێنداراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی پێكەوەژیان لە وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایین
‎بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
هاوڵاتیانی ئازیز…
‎یەكێك لەبنەما سەرەكی‌و ستراتیژیەكانی وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئایینی ئەو پێكەوەژیانە ئایینەیە كە مێژوویەكی دێرین‌و درەوشاوەی هەیەو بەشێكە لە شانازیەكانی سەرجەم خەڵكی كوردستان وە ئێمە بەتوندی ئیدانەی هەركەس‌و لایەنێك دەكەین كە بیەوێ بە وشە یان توانج‌و قسەی نابەجێ یان هەرشێوەیەك لە شێوەكان هەستی پێكهاتەیەكی تر بریندار بكات.
رۆژی 19ی مانگی ئادار كەسێك كە لەدەرەوەی كوردستان نیشتەجێیە، دوور لە بەهای پێكەوەژیان لەڕێگەی پەیامێكی ڤیدیۆیی هێرشی كردۆتە سەر سەركردەی مەزنی كوردو ئایینی پیرۆزی ئیسلام صلاح الدین ئەیوب، لەوكاتەوە ئێمە لەگەڵ یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و وە لایەنە پەیوەندیدارەو یاساییەكان لە پەیوەندیداین بۆ گرتنەبەری رێكاری یاسایی پێویست، بەڵام بەهۆی پشوەكانی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە بۆ دوای پشوو رێكارەكانمان دواخست، لەگەڵ ئەوەش نوێنەری فەرمی زەردەشتیەكان ئیدانەی كارەكەی كردوەو رایگەیاند كە ئەو كەسە پەیوەندی بەوانەوە نیە دژی پێكەوەژیانی ئایینیە، بەڵام لێرەوە رادەگەێنین وێرای بەتوندی ئیدانەكردنی ئەم هێرشە نارەوایەو بێ بنەمایە، كەسە گەورەكان بەم جۆرە قسانەی كەسانی كەم مەعریفە ناشكێن‌و بەڵكو زۆر گەورەتر دەبن.
‎بەڕێوەبەرایەتی پێكەوەژیانی ئایینی
وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئایینی