سەردێر

بەوێنە، ڕووداوێكی هاتووچۆ لە تاسڵوجە 2 برینداری لێكەوتەوە

خەڵك-
بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە شەقامی تاسڵوجە بۆ سلێمانی، دوو كەس برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە”كە مێك بەر لە ئێستا لە
شەقامی تاسلوجە بۆ سلێمانی، ئوتومبێلكی جۆری مازدا بە هۆی تیژڕەوی و تێپەڕاندنی هەڵەوە، خۆی كرد بە ژێر ئوتومبێلكی بارهەڵگری گەورە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بە داخەوە ڕووداوەكە ٢ برینداری لێكەوتۆتەوە”.

ڕووداوەكانی هاتووچۆ لەم ماوەیەی دواییدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوویان لە زیادبوون كردووە و ڕێژەی قوربانیایش زیادییان كردووە، بە بۆچوونی شارەزایانیش زۆرێك لەو ڕوودانە بەهۆی تیژڕەوی و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی هاتووچۆوە ڕوودەدەن.