سەردێر

لە هەولێر ڕووداوێكی هاتوچۆ ڕوویدا

خەڵك

لەسەر رێگای سەرەكی شەقڵاوە پێكدادان لەنێوان 3 ئۆتۆمبێل ڕوویداو 7 كەس كە بۆ گەشت و سەیران دەچوون بریندار بوون و زیانێكی زۆری مادیش كەوتەوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە ئەكاونتی فەیسبووك بڵاویكردەوە، كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەكی شەقلاوە باسرمە قەندیل لەنزیك گوندی گولەك پێكدادانێك ڕویدا لەنێوان 3ئوتومبێل لەجۆرەكانی نیسان سەنی و یارس و هیۆندای ئەلنترای تایبەت لەئەنجامی ڕوداوەكەش 7كەس كە بۆگەشت و سەیران دەچون برینداربوون و زیانێكی زۆری مادیش كەوتەوە.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر باس لە چۆنێتی ڕووداوەكە دەكات و دەڵێت، نیسان سەنی وەستاوە كە چاوەڕوانی ئۆتۆمبێلێكی تری كردووەو لەو كاتەش لەهەمان ساید یارس و هیۆندای ئەلنترا كە بەیەكەوە دێن لەشەقڵاوە بەرەو قەندیل تیژڕەو دەبن بۆیە هیۆندای ئەلنترا خۆی دەكێشێت بە یارس كە لەپێشیتی و هاوڕێی سەفەرێتی و بەهۆی هێزی بەركەوتنەكەوە یارسەكە بەرەو دیوی دەرەوەی شەقام دەچێت و خۆی دەكێشێت بەو نیسان سەنیەكە.

May be an image of car and road

May be an image of car and road

May be an image of car and road