خەڵك
سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ئەوەی دەسەڵاتدار نەبێت قاچاخچێتی پێ ناكرێت ، دەشڵێت،” بە عەقڵیەتی ئەمنی و سەربازی حكومڕانی و حكومەتداری ناكرێت”.
عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندووە ، لای من جێگەی سەرسوڕمانە كە لیژنە بۆ ڕێگری قاچاخچێتی دروست دەكرێت ، لە كاتێكدا ئەوەی دەسەڵاتدار نەبێت قاچاخچێتی پێ ناكرێت.
ڕاشیگەیاندووە ، بەعەقڵیەتی ئەمنی و سەربازی حكومڕانی و حكومەتداری ناكرێت و نابێت هەركەس ڕەخنەیەكی گرت تۆمەتێكی بۆ هەڵببەستی و قەرزدار باریشی بكەیتەوە.