سەردێر

سەرۆككۆماری عیراق پەیامێكی بڵاوكردوە

خەڵك
سەرۆككۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت، نەورۆز هێمای وەرچەرخانێكی مێژووییە كە تیایدا كۆتایی بە ستەم و زۆرداری هات و دادپەروەری و ئازادی بەسەر زوڵم و خوێنڕێژیدا سەركەوت ، دەشڵێت،” هیوادارین ئەم نەورۆزە سەرەتای سازان و رێككەوتنێكی ھاوسەنگ و جێگیر بێت بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و پاوانخوازی و سەرەتای ڕەخسانی دەرفەتی راستەقینە بێت”.

بەرهەم ساڵح ، سەرۆككۆماری عیراق لە پەیامێكدا ڕایگەیاندووە، لەگەڵ یەكەم كڵپەی ئەم نەورۆزە، گەرمترین پیرۆزبایی لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و هەموو كوردانی جیهان و تەواوی گەلانی رۆژهەڵات دەكەم.

ڕاشیگەیاندووە، هیوادارین ئەم نەورۆزە سەرەتای سازان و رێككەوتنێكی هاوسەنگ و جێگیر بێت بۆ بەگژداچونەوەی گەندەڵی و پاوانخوازی و سەرەتای رەخسانی دەرفەتی راستەقینە بێت هەتا رۆڵەكانی گەل لەسایەیدا رووەو هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ھەنگاو بنێن و ھاووڵاتیان لەسەرانسەری وڵات بتوانن لە خێروبێری وڵاتەكەیان و دوور لە دڵەراوكێی بژێوی ژیان و مووچە بە ژیانی شایستە بەخۆیان بگەن.

ئەم رۆژی، ســــــاڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جەژنێكی، كۆنی كورده ‌و به خۆشــی و بەهاتەوه
لەگەڵ یەكەم كڵپەی ئەم نەورۆزە، گەرمترین پیرۆزبایی لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و هەموو كوردانی جیهان و تەواوی گەلانی رۆژهەڵات دەكەم.

نەورۆز هێمای وەرچەرخانێكی مێژووییە كە تیایدا كۆتایی بە ستەم و زۆرداری هات و دادپەروەری و ئازادی بەسەر زوڵم و خوێنڕێژیدا سەركەوت.

لەم نەورۆزدا وێڕای ئەوەی خێر و خۆشی بۆ یەك بەیەكی رۆڵەكانی گەل دەخوازین، لەهەمان كاتدا دووبارە جەخت لە چارەسەركردنێكی دەستووریانەی ریشەیی تەواوی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەینەوه،‌ بەجۆرێك مافی سەرجەم پێكھاتە جیاوازەكانی لە خۆبگرێت.

ھیوادارین ئەم نەورۆزە سەرەتای سازان و رێككەوتنێكی ھاوسەنگ و جێگیر بێت بۆ بەگژداچونەوەی گەندەڵی و پاوانخوازی و سەرەتای رەخسانی دەرفەتی راستەقینە بێت ھەتا رۆڵەكانی گەل لەسایەیدا رووەو ھەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ھەنگاو بنێن و ھاووڵاتیان لەسەرانسەری وڵات بتوانن لە خێروبێری وڵاتەكەیان و دوور لە دڵەراوكێی بژێوی ژیان و مووچە بە ژیانی شایستە بەخۆیان بگەن.

ھەروەك چۆن داواكارم پەسەندكردنی یاسای بودجە‌ی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ ببێتە سەرەتای بەدیھێنانی دادپەروەری و بەكردەوە كۆتاییهاتنی دەستدرێژی بێت بۆ سەر داهاتی گشتی.

لەگەڵ یادكردنەوەی نەورۆزی ئەمساڵمان بەو پەڕی رێزەوە یادی شەهیدانمان دەكەینەوە كە بە خوێنی گەشی خۆیان پارێزگارییان لە وڵاتەكەیان كرد، لەهەمان كاتدا سڵاوی وەفاداری بۆ كەسوكاریان دەنێرین و بۆ تەواوی تێكۆشەرانی ئەم پێناوە دەنێرین.

هەموو نەورۆزێك بۆ گەلی كوردستان و گەلانی ناوچەكە و تەواوی جیهان مایەی سەركەوتن و لێبوردەیی و پێكەوەژیان و ئاشتەوایی و خێر و ئاوەدانی بێت.

بەرهەم ساڵح
سەرۆك كۆماری عێراق