سەردێر

نەپەگە؛ تاكتیكەكان و پلانسازییەكان دیاری كراون بۆ ساڵی نوێی تێكۆشانیش ئامادەین

خەڵك
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، تاكتیكەكان و پلانسازییەكان دیاری كراون و بە بڕیارێكی گەورەوە دەستمان بە كار كردووە و بۆ ساڵی نوێی تێكۆشانیش ئامادەین و بەردەوامین لەخەبات.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە)، بەبۆنەی نەورۆزەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، تا ڕێپێوانی ڕێبەری ئازاد و كوردستانی ئازاد نەگاتە سەركەوتن، دەست لە تێكۆشانی بێئەمانی خۆمان هەڵناگرتن.

لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا نەپەگە ڕایگەیاندووە ڕۆحی سەركەوتنی هاوڕێ قارەمانەكانمان داستانی گارەیان نووسییەوە، لە نەورۆزی نوێدا مۆڕاڵێكی گەورەی بە گەلەكەمان و دۆستەكانمان بەخشی، ئەوەی پیشاندا كە لە هەموو دۆخێكدا گەریلاكانی ئازادی كوردستان دەتوانن سەركەوتن بەدەست بهێنن.

ئاشكراشیكردووە، كە بە پێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو، ساڵی ٢٠٢١ ساڵێكی جیاواز دەبێت، ئێمە كۆبونەوەی ساڵانەی خۆمان لە زستاندا ئەنجامداوە، تاكتیكەكان دیاریكراون، پلانسازی دیاری كراوە و بە بڕیارێكی گەورەوە دەستمان بە كار كردووە و بۆ ساڵی نوێی تێكۆشان ئامادەین.

دەقی ڕاگەیەنراوەكەی فەرماندەیی نەپەگە بەم شێوەیەیە:
نەورۆز كە ڕێپێوانی بەرەو ژیان و ئازادییە، ڕەنگی بەهار، یەكێتی گەلان و ناوی سەركەوتنە، بۆ گەلی كورد سەرهەڵدانە لەدژی زۆڵم و كۆیلایەتی، بە پێشەنگایەتی كاوەی ئاسنگەر گوڕكردنی ئاگری بەرخۆدانە، ناوی ئازادییە، تێكۆشانی نیو سەدەی ڕێبەر ئاپۆ، بەرخۆدانی بێهەمپای سوپای شەهیدانمان بە پێشەنگایەتی كاوەی سەردەم مەزلۆم دۆغان و شەڕی ئازادی ٣٠ ساڵی ڕابردوو پارتەكەمان پەكەكە، گەلی كورد نەورۆزی خوڵقاندووە. گەلی كورد كە تێدەكۆشێت و دەبێتە نەورۆز، هەر كە بووە نەورۆز ئازاد دەبێت، لە كەسایەتی هاوڕێمان مەزلۆم دۆغان و ماعسوم قۆرقماز شەهیدە ئازیزەكان كە گەلی كوردی نەورۆز خوڵقێنەر، بە ڕێزەوە یادیان دەكەینەوە، جەژنی نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ، خانەوادەی شەهیدە قارەمانەكانمان و لە هاوڕێكانمان لە هەموو گۆڕەپانێكی تێكۆشان، لە گەلە فیداكارەكەمان، دۆستانی گەلەكەمان و ئەو گەلانەی كە بڕوایان بە نەورۆز هەیە، هەمووان پیرۆز دەكەین، بەڵێن دەدەین كە بە ڕێپێوانی سەر ڕێگای تێكۆشانی پیرۆز كە شەهیدەكانمان بە ڕەنجێكی گەورەوە بەدەستیان هێناوە، ئێمە ئاگری نەورۆز بە سەركەوتن دەگەینینە ئامانج.

بە ناوی گەل و تەڤگەرەوە نەورۆزی ٢٠٢١ بە ڕۆحی سەركەوتن داستانی گارە بە جۆش و مۆڕاڵێكی گەورەوە و بە بڕوای تێكۆشانی هەنگاوی كاتی ئازادییە پێشوازی دەكەین، هاوڕێ قارەمانەكانمان بە پێشەنگایەتی هاوڕێ شۆڕش بەیتوشەباب لە گارە بەرخۆدانێكی مێژووییان پیشاندا، وەك درێژەپێدەری ڕێگەی مەزلۆم دۆغان لەو شاخەی كە یەكەمجار ئاگری نەورۆزی لەسەر هەڵكرا، جارێكیتر داستانێكی ئازادی نووسیەوە كە مۆری خۆی لە مێژوودا، ڕۆحی سەركەوتنی هاوڕێ قارەمانەكانمان داستانی گارەیان نووسییەوە، لە نەورۆزی نوێدا مۆڕاڵێكی گەورەی بە گەلەكەمان و دۆستەكانمان بەخشی، ئەوەی پیشاندا كە لە هەموو دۆخێكدا گەریلاكانی ئازادی كوردستان دەتوانن سەركەوتن بەدەست بهێنن.

ئێمە وەك گەریلاكانی ئازادی كوردستان بە بەرپرسیاریەوە كە پێشەنگایەتی شەڕی شۆڕشگێری گەل دەكەین، كە شەڕی شۆڕشگێڕی گەل تاكە ڕێگایە كە ئازادی ڕێبەرتیمان، گەلەكەمان و وڵاتەكەمان كوردستان مسۆگەر دەكات، ئێمە دەكەوینە ساڵێكی دیكەی نوێی نەورۆز، بە پێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو، ساڵی ٢٠٢١ ساڵێكی جیاواز دەبێت، ئێمە كۆبونەوەی ساڵانەی خۆمان لە زستاندا ئەنجامانداوە، تاكتیكەكان دیاریكراون، پلانسازی دیاری كراوە و بە بڕیارێكی گەورەوە دەستمان بە كار كردووە و بۆ ساڵی نوێی تێكۆشان ئامادەین، لە سەر ئەم ئامادەكاریانە شەهیدە قارەمانەكانمان كە سوپای داگیركەریان لە گارە تێكشكاند، بووە نیشانەی بەرچاو كە ساڵی نوێی تێكۆشان چۆن دەبێت.

ئێمە وەك هێزەكانی پاراستنی گەل كە لەسەر بناغەی فەلسەفەی ئاپۆیی و لەسەر هێڵی قارەمانی سوپای شەهیدان پەكەكە سوێندمان خواردووە كە بە فیداكاری شەڕ دەكەین و تا ڕێپێوانی ڕێبەرتی ئازاد و كوردستانی ئازادی بە سەرفرازیەوە نەگەیێنە ئامانج دەست لە تێكۆشان هەڵناگرین، ئێمە ڕایدەگەیەنین كە لەگەڵ بڕیاری تێكۆشانی بێوێنەین، بە ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی جارێكیتر جەژنی نەورۆز پیرۆز دەكەین و سەركەوتن بۆ هەزاران هەڤاڵمان دەخوازین كە ئاگری نەورۆزیان بەگوڕ كردووە و تێكۆشانی ئازادیی بەڕێوە دەبەن”.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان