سەردێر

ئەحمەدی حاجی ڕەشید؛ شیعەكان لە ماددەی 11 پاشگەزبوونەوە

خەڵك
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، دوای ئەوەی درەنگانی شەوی ڕابردوو هەموو لایەك لەسەر ماددی 11ی تایبەت بە پشكی هەرێم رێكەوتن كرا، شیعەكان بۆ بەیانی پاشگەزبوونەوە، پرۆژە یاساكە بەمردووی لەدایك بووە بۆیە ئەوە دەرئەنجامەكانیەتی.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق بە میدیایی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، بەهۆی نەگەیشتنە ئەنجامی لایەنەكان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراق، بە تایبەت دوای ئەو ناكۆكیەی لە نێوان لایەنی كوردی و شیعەكاندا دروستبووە لەسەر بڕگەیەكی مادەی 11ی تایبەت بە ناردنی بودجەی هەرێم، دانیشتنی پەرلەمان لەم هەفتەدا بەڕێوە ناچێت.

ڕاشیگەیاندووە، هەندێك لە لایەنەكان دەنگدانیان بە پڕۆژ یاسای بودجەی گشتی عیراق بەستۆتەوە بە چارەسەر كردنی پەڕلەمان تا ڕۆژی 9ی 10ی 2021 بۆیە لەسەر داوای سەرۆكی پەڕلەمان كۆبونەوەكان دواخران بۆ 27ی مانگ .

ئاشكراشیكرد، جارێكی دیكە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی كۆبونەوەكان لەسەر بودجەی گشتی عیراق لەهەفتەی داهاتوو ڕەنگە گۆڕانكاری زیاتر لەسەر ئەو پرسە دروست بێتەوە جارێكی دیكە گفتوگۆكان درێژەی هەبێت، بۆیە پڕۆژەیاساكە بەمردووی لەدایك بوو بۆیە ئەوە دەرئەنجامەكانیەتی.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان