سەردێر

كوشتارگەی سلێمانی؛ بڕی گۆشتی هەناردەكراوى بۆ بازار لەماوەی 5 ڕۆژی پێش نەورۆز ئاشكراكرد

خەڵك
لێپرسراوی هۆبەی كوشتارگەیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی پێنج ڕۆژی بەر لەجەژنی نەورۆز بڕی 352 تۆن و 500 كیلۆ گۆشتی ئاژەڵی گەورە و 377 تۆن و 450 كیلۆ گۆشتی ئاژەڵی بچووك ڕەوانەیی بازاڕەكانی سلێمانی كراوە.

د.شاڵاو عارف ڕەشید، لێپرسراوی هۆبەی كوشتارگەیی سلێمانی بڵاویكردەوە، لەماوەی پێنج ڕۆژی بەر لە جەژنی نەورۆز بڕی 352 تۆن و 500 كیلۆ گۆشتی ئاژەڵی گەورە و 377 تۆن و 450 كیلۆ گۆشتی ئاژەڵی بچووك ڕەوانەیی بازاڕەكانی سلێمانی كراوە .

ڕاشیگەیاندووە، ئەو گۆشتانە لەڕووی تەندروستی و ڤێتێرنەریەوە تەواوی هەنگاو و ڕێوشوێنی ستاندەری بەرهەمی تێپەڕاندوە.

ئاشكراشیكردووە، بڕی 7 تۆن و 200 كیلۆش لەلایەن تیمی پزیشكیەوە دیاریكراوە كە لەڕووی تەندروستی و بەهای خۆراك شیاو نەبووە بۆ بەكارهێنان و بەڕێگەیی زانستی لەناوبراوە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان