سەردێر

قائیمقامی سلێمانی؛ تەنیا بەیەكگرتوویمان دەتوانین بەرەنگاری ئاڵەنكارییەكان ببینەوە

خەڵك
قائیمقامی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هیوادارم نەورۆزی یەكریزی و ئاشتەوایی و خۆشگوزەرانی و تەبایی بێت بۆ هەمووان، دەشڵێت،”تەنیا بەیەكگرتوویمان دەتوانین بەرەنگاری ئاڵەنكارییەكان ببینەوەو ئایندەیەكی رۆشن بۆ نیشتیمانەكەمان بنیات بنێین”.

بەبۆنەی یادی نەورۆز و ساڵی نوێی (2721) كوردی ئاوات محەمەد ، قائیمقامی سلێمانی پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاندووە، ھیوادارم نەورۆزی یەكریزی و ئاشتەوایی و خۆشگوزەرانی و تەبایی بێت بۆ ھاوڵاتیانی سلێمانی و بەگشتی ھەرێمی كوردستان.

لە پەیامەكەیدا ڕاشیگەیاندووە، نەورۆز هێمای ئازادی و بەرگری و سەركەوتنە لە مێژوو فەرھەنگی كوردەواریماندا، ھیوادارم ئەم نەورۆزە بكەینە دەرفەتی یەكڕیزی و یەكێتی نێوان ریزەكانی گەلەكەمان و لە پێناو ئایندەی میلەتەكەمان ئاشتەوایی و یەكگرتووی خۆمان لە ئاستێكی باڵادا بپارێزین .

ئاوات محەمەد لە كۆتایی پەیامەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە تەنیا بەیەكگرتوویمان دەتوانین بەرەنگاری ئاڵەنكارییەكان ببینەوەو ئایندەیەكی رۆشن بۆ نیشتیمانەكەمان بنیات بنێین، ھیوای نەرۆزێكی پڕلە خۆشی و پشوویەكی ئارامتان بۆ دەخوازم.