سەردێر

لەبارەی گەڕانەوەی شاندی هەرێم وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی زانیاری نوێ بڵاودەكاتەوە

خەڵك
وتە‌بێژی سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران سە‌رۆكی شاندی دانوستانكار ڕایدەگەیەنێت، هە‌فتە‌ی داهاتوو پێش ئە‌نجامدانی كۆبوونە‌وە‌كە‌ شاندی هە‌رێم دە‌گە‌ڕێنە‌وە‌ بە‌غدا و درێژە‌ بە‌ هە‌وڵە‌كانی دە‌دات بۆ تێپەڕاندی ئە‌و دە‌قە‌ی رێككە‌وتنی لە‌سە‌ر كراوە‌ لە‌لایە‌ن‌ پەڕلەمانی عێراقەوە.

سە‌‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران سە‌رۆكی شاندی دانوستانكار رایگە‌یاندووە، شاندەكەی هە‌رێم دوێنی رێككە‌وتنی لە‌گە‌ڵ لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان ئە‌نجامدا و دواتر ئە‌و رێككە‌وتنە‌ لە‌ لیژنە‌ی دارایی پە‌سە‌ند كرا و ئێستاش چاوە‌ڕێین ئەو دە‌قە‌ لەگەڵ كۆی یاساكە‌ لە‌لایە‌ن ئەنجومەنی نوێنە‌ران لە‌ دانیشتنی هە‌فتە‌ی داهاتوو پە‌سە‌ند بكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، هە‌فتە‌ی داهاتوو پێش ئە‌نجامدانی كۆبوونە‌وە‌كە‌ شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم دە‌گە‌ڕێنە‌وە‌ بە‌غدا و درێژە‌ بە‌ ھە‌وڵە‌كانی دە‌دات بۆ تێپەڕاندی ئە‌و دە‌قە‌ی رێككە‌وتنی لە‌سە‌ر كراوە‌ لە‌لایە‌ن‌ ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان