خەڵك
لەیەكەم ڕۆژی وەرزی بەهار و سەری ساڵی نوێی كوردی ، كە ش وهەوای هەرێمی كوردستان سەقامگیر دەبێت و ئاسمان بەزۆری ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی لە پەیجی فەرمی خۆی بڵاویكردووەتەوە، “لە ئەنجامی لاوازبوونی كاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆ سبەینێ یەكشەممە 21-3-2021 یەكەم ڕۆژی وەرزی بەهار ئاسمانی هەرێم بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە، پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە و كەش سەقامگیر ئەبێت ، خێرای با ئاسای ئەبێت ٥-١٢كم/س بە ئاراستەی جیاجیا.