خەڵك
وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت: هەرێم پابەندكراوە ڕۆژانە لە ٢٥٠هەزار بەرمیل نەوت كەمتر ڕادەستی سۆمۆ نەكات.
د.بەختیار شاوەیس وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند:”حكومەتی هەرێم پابەندكراوە ڕۆژانە لە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت كەمتر ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ نەكات”.
د.بەختیار شاوەیس وتیشی:”ڕێككەوتنەكە حكومەتی هەرێم پابەند دەكات مووچە بەبێ لێبڕین دابەش بكات، قازانجی حكومەتی هەرێمە پابەند بێت بە ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ بەغدا”.