خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە رۆژانی نەورۆزدا داوا لە هاووڵاتیان دەكات دوور بكەوتنەوە لە سوتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل ، كە جگە لەوەی دیاردەیەكی ناشارستانیە دەبێتە هۆی پیس بوونی ژینگە، لە كاتی چوونە سەر ڕووبار و سەرچاوە ئاوییەكان چاودێری منداڵەكانتان بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لەڕاگەیاندراوێكدا چەند ڕێنماییەكی گرنگ بۆ هاووڵاتیان لە رۆژانی نەورۆزدا بڵاودەكاتەوە كەتیایدا هاتووە ، پێویستە هاووڵاتیان دوور كەوتنەوە لە سوتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل، چونكە جگە لەوەی دیاردەیەكی ناشارستانیە دەبێتە هۆی پیس بوونی ژینگە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە كاتی دەرچوونتان لە ماڵەوە بۆ گەشت و سەیران (كارەبا – غاز) كە سەرچاوەیەكی سەرەكیە بۆهۆكاری ئاگركەوتنەوە بیكوژێننەوە، هەروەها بەهیچ شێوەیەك لەو ناوچانە نزیك نەكەونەوە، كە گومانی بوونی مین و پاشماوەی تەقەمەنی لێیە ئەمەش لە ڕێگای تابلۆی ئاگاداری ڕوون كراوەتەوە .
هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، هاووڵاًتیان پێویستە خۆیان دوور بگرن لە سەركەوتن بەسەر شاخەكان، كە زۆر جار دەبێتە هۆی وون بوونی ڕێگاكانتان و رۆیشتن بۆ شوینەسەختەكان و دواتر خلیسكان كە مەترسی لەسەر ژیانتان دروست دەكات.
داواشی لە گەشتیارانكردووە، لە كاتی چوونیان بۆ سەر ڕووبار و سەرچاوەئاوییەكان چاودێری منداڵەكانتان بكەن و لەكاتی گەڕانەوەتان بۆ ماڵەوە سەرچاوەی ئاگرەكانیان بەتەواوی بن بڕ بكەن ڕەنگە دواتر سەرهەڵ بداتەوەو زەرەر بە سروشت بگەیەنێت.
بەمەبەستی پاراستنی سروشت پاشماوەی خۆراك و زبڵ و خاشاك بەجێ مەهێڵن دوای كۆكردنەوەیان لە شوێنی گونجاو دابنێن و هەر لە ڕاگەیاندراوەدا ئاماژە بەوەكراوە، بەرگری شارستانی سۆران داوا هاووڵاتیان و گەشتیاران دەكات لە كاتی درووستبوونی هەر ڕووداوێك پەیوەندی بە و ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوەبكەن 115 – 07507966355