سەردێر

نوێترین زانیاری لەسەر دابەشكردنی سێ مووچەی لیواكانی پێشمەرگە

خەڵك
جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ مەشق و ئۆپراسیۆنەكان ڕایدەگەیەنێت، ئەمریكا و هاوپەیمانان سوورن لەسەر پێدانی سێ مووچە بەلیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام بە هۆكارێكی هونەری نەتوانراوە تا ئێستا بڕی هاوكارییەكە بخرێتە سەر حساب بانكی وەزارەتی پێشمەرگە.

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ مەشق و ئۆپراسیۆنەكانی پێشمەرگە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە هۆكارێكی هونەری لەلایەن ئەمریكا و هاوپەیمانانەوە تا ئێستا نەتوانراوە سێ مووچەكەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبكرێت، بەگەیشتنی پارەكە بۆسەر حسابی وەزارەت دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

وتیشی،”ئەمریكا و هاوپەیمانان سوورن لەسەر ئەو هاوكارییە بۆ لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە بنكەكانی مەشقی وەزارەت، هەموو شتێك كۆتایی هاتووە، تەنها ڕێكارە تەكنیكیەكانی ماوە تا بڕی پارەكە بخەنە سەر حساب بانكی وەزارەتی پێشمەرگە”.

ڕاشیگەیاند، وەزیری پێشمەرگە نوسراوی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كردووە، تا مووچەیەك بەبێ لێبڕین بدرێتە لیواكان تا ئەو كاتەی پارەی ئەمریكا و هاوپەیمانان دەگات ، نوسراوەكە لە ئەنجومەنی وەزیرانە.

ئاشكراشیكرد، ئەمریكا و هاوپەیمانان بەڵێنیان داوە تەواوی ئەو قەرزانەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە تا ئێستا بەهۆی لێبڕێنەوە پارەكەیان وەرنەگرتووە پێیان بدرێتەوە، كە پێشتر مانگانە 18 ملیۆن دۆلار هاوكاریان كردووە ئێستا كراوەتە 20 ملیۆن دۆلار.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەهۆی هاوكارییەكەی هاوپەیمانانەوە بۆ لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە نزیكەی 30 هەزار پێشمەرگە لێ سود مەند دەبێت .

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان