خەڵك
هاتووچۆی شارۆچكەی كفری ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە سەر ڕێگای كەلار كفری لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویدا و مامۆستایەك گیانی لەدەستدا .
هاتووچۆی شارۆچكەی كفری لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئازاری 2021 لە سەر پردی ئیبراهیم خانی دەلۆ ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە جۆری ئەلەنترا و بارهەڵگرێك هاووڵاتیەك گیانی لەدەستدا .
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە ڕووداوەكەدا بەداخەوە شۆفێری هێۆنداكە گیانی لەدەستدا كە ناوی (محەمەد قادر)ە و دانیشتووی كفریە و پیشەی مامۆستایە، دەست بەجی مەفرەزەكانی هاتووچۆی گەشتنە شوینی روداوەكە بە مە بەستی لێكۆڵینەوەی زیاتر لە ڕووداوەكە.