سەردێر

مامۆستایانی وانەبێژ ماوەی مانگێك مۆڵەت دەدەنە حكومەت

خەڵك- ئارام سەردار

مامۆستایانی وانەبێژ ماوەی مانگێك مۆڵەت دەدەنە حكومەتی هەرێم بۆ ئەوەی بیانكات بەهەمیشەیی، بەپێچەوانەوە مان دەگرن.

ئەمڕۆ دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر كۆبوونەوە بۆ یەكلاكردنەوەی چارەنوسیان و داوا دەكەن بكرێن بەهەمیشەیی و دابمەزرێن، بۆ ئەو مەبەستەش مۆڵەت دەدەنە حكومەتی هەرێم بۆ ئەوەی بیانكات بەهەمیشەیی، بەپێچەوانەوە لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران مان دەگرن.

ئاماژەبۆ ئەوەشدەكەن ، كە ئەوان چەند ساڵێكە مامۆستایانی وانەبێژ بوونەتە بناغەیەكی بەهێزی سیستەمی پەروەردەیە و ئەوان لەقەیراندا ڕێگایان نەدا كەرتی پەروەردە بكەوێت، بۆیە 18 ی نیسان دوا وادەیە بۆ حكومەت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە 17 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە كەدەكاتە لە ٪١٥ زیاتری مامۆستایانی هەمیشەیی .