سەردێر

فراكسیۆنی یەكێتی له بەغدا ڕاگەیەنراوێكی بە پەلەی بڵاوكردەوە

خەڵك
فراكسیۆنی یەكێتی لەپەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، پەیامەتاكلایەنەكەی فراكسیۆنی پارتی سەبارەت بە پرۆژە یاسای فیدراڵ بەبێ گەرانەوەیان بۆ ڕای فراكسیۆنە كوردستانیەكان دەرچوونی پێشوەختیانە لەناو ئیجماعی كوردی و تێكدانی یەكڕیزیی و بۆمێژووش ئێمە تەحەمولی ئاكامەكانی ناكەین.

فراكسیۆنی یەكێتی لەپەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوێنێ ئێوارە لەماڵی سەرۆككۆمار بەئامادەبونی (سەرۆك كۆمار ،جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و شاندەكەی ، وەزیری دەرەوەی عیراق ، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ، سەرۆكی فراكسیۆنە كوردیەكان ، ئەندامانی كورد لەلیژنەی یاسایی و دارایی) كۆبوینەوە.
دەشڵێت،”ئامانجی كۆبونەوەكە بۆ یەكخستنی هەڵوێستی فراكسیۆنە كوردیەكان و دروستكردنی یەكڕیزی كورد بوو سەبارەت بەهەردوو پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵی و پرۆژە یاسای بودجە”.
ڕاشیگەیاندووە، بە دەركردنی بەیاننامەیەك لە لایەن فراكسیۆنی پارتی دەرچوونی پێشوەختیانە لە ناو ئیجماعی كوردی و تێكدانی یەكڕیزیی و بۆمێژوو ئێمە تەحەمولی ئاكامەكانی ناكەین.

هاوڵاتیانی خۆشەویست…
حیزبە سیاسی و فراكسیۆنە پەرلەمانیەكانی كوردستان و عیراق
دوێنێ ئێوارە لەماڵی سەرۆككۆمار بەئامادەبونی ( سەرۆك كۆمار ،جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و شاندەكەی ، وەزیری دەرەوەی عیراق ، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ، سەرۆكی فراكسیۆنە كوردیەكان ، ئەندامانی كورد لەلیژنەی یاسایی و دارایی) كۆبوینەوە
ئامانجی كۆبونەوەكە بۆ یەكخستنی هەڵوێستی فراكسیۆنە كوردیەكان و دروستكردنی یەكڕیزی كورد بوو سەبارەت بەهەردوو پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵی و پرۆژە یاسای بودجە.
لەكۆتایی كۆبونەوەكە بڕیاردرا كە ژوورێكی عەمەلیات دروست بكرێت و هەماهەنگی لەنێوانمان هەبێت و هەموومان پێكەوە هەوڵی هەمواری پرۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵ بدەین و ئەوەی لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستانە جێبەجێی بكەین.
بەڵام بەدوو كاتژمێر بەر لەئەنجامدانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، لەكەناڵەكانی راگەیاندنەوە پەیامێكی تاكلایەنەی فراكسیۆنی پارتیمان بینی كەسەبارەت بە پرۆژە یاسای فیدراڵی دەریانكردبوو بەبێ گەرانەوەیان بۆ رای فراكسیۆنە كوردستانیەكان
لێرەوە بەهەموو لایەكی رادەگەیەنین، كەئەم كارەی فراكسیۆنی پارتی دەرچوونی پێشوەختیانە لەناو ئیجماعی كوردی و تێكدانی یەكڕیزییە، وە بۆمێژوو ئێمە تەحەمولی ئاكامەكانی ناكەین
فراكسیۆنی یەكێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
٢٠٢١/٣/١٨

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان