سەردێر

پارێزگاری هەولێر باسی كەرەنتینە و قەدەغەی هاتووچۆ دەكات

خەڵك-
پارێزگاری هەولێر ڕەتیدەكاتەوە، كەرەنتینە و قەدەغەكردنی هاتووچۆ لە بەرنامەیاندا هەبێت و دەڵێت، ئەوپەڕی ئاسانكاریمان لە ڕێكارەكاندا كردووە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”ئێمە ئەوپەڕی ئاسانكاریمان لە ڕێكارەكاندا كردووە و نە كەرەنتینە و نە قەدەغەی هاتوچۆ لە بەرنامەماندایە.”

بە وتەی ئومێد خۆشناو”مەراسیمەكان بە شێوەیەكی سیمبولی ئەنجامدەدەین و هەر گردبوونەوەیەكیش پیشێلكارییە دژ بە رێكارەكان”.

پێشتر نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێرلە بارەی مەراسیمەكانی جەژنی نەورۆزەوە ڕایگەیاندبوو”بە شێوەیەكی فەرمی و لەبەر كۆرۆنا، هیچ ئاهەنگێك ناكرێت، تەنیا ئاگرێك دەكرێتەوە و چەند كەسێكی دیاریكراو و بە ئامادەبوونی میدیاكاران، بەشداریی دەكەن”.