سەردێر

سلێمانی؛ بڕێكی زۆر پاككەرەوە لەناودەبرێت

خەڵك
قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر پاككەرەوەدا دەگرێت و لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە لەناو دەبرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەهۆی بەسەر چونی ماوەی بەكارهێنانی دەستبەسەر (55) كارتۆن پاككەرەوەی جۆراوجۆردا گیراوە لە لایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەبەر ئەوەی پاككردنەوەكان لە مادە كیمیاییەكان دروستكراون‌، لەكاتی بەسەرچونیاندا ئەو پێكهاتە دەگۆڕێت بۆ مادەی زیانبەخش و زیان بە پێست و تەندروستی بەكارهێنەران دەگەیەنێت.

ئەوەش بڵاو كراوەتەوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی مادەكانی پاككردنەوە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.