سەردێر

فراكسیۆنی سەوز لەپەڕلەمانی كوردستان هۆشداری دەداتە حكومەت

خەڵك
فراكسیۆنی سەوز لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، وێرای ئەوەی بەنیگەرانیەوە دەروانینە بەردەوامیدان بەلێبرینی مووچە، هۆشداری دەدەینە حكومەتی هەرێم كە بەلەبەرچاوگرتنی زۆربوونی داهاتە ناوخۆیەكان لەم مانگەدا،دەبێت كۆتایی بەلێبرینی نایاسایی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بهێنێت.

فراكسیۆنی سەوز لە پەڕلەمانی كوردستان لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرووی ٦٥ دۆلار و دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلار، درێژەدان بەلێبرینی مووچەی مووچەخۆران هیچ پاساوێك هەڵناگرێت بەتایبەت، كە لە چەندین بۆنە گوێبیستی بەرپرسانی باڵای حكومی بووین و دڵنیاییان پێداین كاتێك نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە ٦٠ دۆلار.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە بۆیە ئێمە لە فراكسێۆنی یەكێتی هەرچەندە حیزبەكەمان یەكێكە لە پێكهێنەرەكانی كابینەی نۆیەم بەڵام لەم هەلومەرجە نوێیەی كەلەسەرەوە ئاماژەمان پێدا،بەهیچ جۆرێك ناچینە ژێرباری بەرپرسیارێتی داكۆكیكردن لە بڕیاری كەمكردنەوەی تەمویلی مووچە بە بڕی ٪۲۱.

فراكسیۆنی سەوز لە پەڕلەمانی كوردستان
راگەیەنراوێك لە فراكسیۆنی سەوز لە پەڕلەمانی كوردستان :
وابریارە كۆتایی هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی دەست بكات بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری ساڵی ۲٠۲۱. ئێمە لەفراكسیۆنی یەكێتی وێرای ئەوەی بەنیگەرانیەوە دەروانینە بەردەوامیدان بە لێبرینی مووچە، لەھەمانكاتدا ھۆشداری دەدەینە حكومەتی ھەرێم كە بەلەبەرچاوگرتنی زۆربوونی داهاتە ناوخۆیەكان لەم مانگەدا،دەبێت كۆتایی بە لێبرینی نایاسایی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم بهێنێت چونكە پێشتر حكومەت خۆی ڕایگەیاندبوو كە مووچە ئەولەویەتە و بڕەكەی بە پێی داهاتی مانگانە لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریەوە دیاری دەكرێت . لە ئێستاشدا دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرووی ٦٥ دۆلار و دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار، درێژەدان بەلێبرینی مووچەی مووچەخۆران ھیچ پاساوێك ھەڵناگرێت بەتایبەت كە لە چەندین بۆنە گوێبیستی بەرپرسانی باڵای حكومی بووین و دڵنیاییان پێداین كاتێك نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە ٦٠ دۆلار ھەرێم دەتوانێ بەبێ لێبرین مانگانە مووچە دابەش بكات بەپێی سیاسەتی راگەیەنراوی حكومەتیش بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ رێژەی داھاتی مانگانە لەئێستادا دەتوانێیت مووچە بەبێ لێبرین دابەشبكات .. بۆیە ئێمە لە فراكسێۆنی یەكێتی هەرچەندە حیزبەكەمان یەكێكە لە پێكهێنەرەكانی كابینەی نۆیەم بەڵام لەم هەلومەرجە نوێیەی كەلەسەرەوە ئاماژەمان پێدا،بەهیچ جۆرێك ناچینە ژێرباری بەرپرسیارێتی داكۆكیكردن لە بڕیاری كەمكردنەوەی تەمویلی مووچە بە بڕی ٪۲۱. و باوەڕمان بەوە نیە كە حكومەت نەتوانێت مووچەی مانگی ئازار بە بێ لێبڕین بدات و ویژدان و ئەركی نوێنەرایەتی گەلی كوردستان ڕێگەمان پێنادات پاساوی بۆ بهێنینەوە.
فراكسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی كوردستان
١٧-٣-٢٠٢١



هەلبژاردە

گرنگترینەکان