سەردێر

“لە بارەی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتا و خوار مۆدێلەكان ئاگاداریەك بڵاودەكرێتەوە”

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو خزمەتكردنی هاووڵاتیان ڕۆژانی پشووی نەورۆز بەردەوام دەبن لە پڕكرنەوەی فۆڕمی زانیاری و سەرژمێریـن بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتا و خوار مۆدێلەكان.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین ئـاگاداری ئەو شۆفێرانە دەكات، كە خەریكی پڕكرنەوەی فۆڕمی زانیاری سەرژمێریـن بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتا و خوار مۆدێلەكان لە پێناوخزمەتكردنی زیاتری شۆفێرەكان بڕیاریانداوە، كە هەفتەی داهاتوو(23-25ی ئازاری 2021 ) مامەڵەی شۆفێران ڕایی بكەین و پشوو وەرناگرین.

ئەمە لەكاتێكدایە ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم ڕۆژی 4ی ئازاری 2021 لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاگاداری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتا و خوار مۆدێلەكانی كردەوە، كە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمێكی تایبەت بەكۆكردنەوەی زانیاری و ئامار، كەلە ڕۆژی 7ی ئەم مانگەوە دەستی پێكرد تا 25 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.