سەردێر

بانە؛ دوو كۆڵبەر بە سەختی برینداربوون

خەڵك
بەتەقەی هێزە ئەمنیەكانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دوو كۆڵبەری خەڵكی بانە بریندار بوون و بەمەبەستی چارەسەركردنیان ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی شاری تەورێز كران .

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە سنوورەكانی بانەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان تەقەیان لە كۆڵبەران كردووە و لە ئاكامدا دوو كۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.

باسی لەوەشكردوە، كە ناسنامەی ئەو دوو كۆڵبەرە ئاشكرا بووە بە ناوەكانی (سەلام ماڵتە) و (بێستوون محەمەدپوور) هەردووكیان بەڕەگەز كوردن و دانیشتووی شارۆچكەی بانەن، بێستوون محەمەدپوور دەستی پێكراوە .