سەردێر

هاتووچۆی سلێمانی؛ بۆ ڕۆژانی نەورۆز شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە، كە لە شەقامی سالم لە بەردەم یانەی ئەندازیارانەوە هەتا ئۆتێل سلێمانی پاڵاس لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی تێدا قەدەغە دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە شۆفێران ئاگاداردەكەین، كە لە بەردەم یانەی ئەندازیارانەوە هەتا ئۆتێل سلێمانی پاڵاس لە شەقامی سالم لە ڕۆژانی 19 تا 21ی ئازار هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی تێدا قەدەغە دەكرێت.

هەر ئەمڕۆ چوار شەممە لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆبووەوە چەند بڕیارێك دەركران، كە تەندروستی سلێمانی پشكنین و كێوماڵی بەردەوام بۆ هاوڵاتییان و گەشتیاران دەكات.