سەردێر

وەفدەكەی‌ هەرێم لەماڵی‌ بەرهەم ساڵح لەگەڵ مستەفا كازمی‌ كۆبوەوە

خەڵك
وەفدی‌ حكومەتی‌ هەرێم‌ لەگەڵ سەرۆككۆمارو سەرۆك وەزیرانی‌ عێراق كۆبوەوە و لایەنەكانی شیعەش ڕەشنوسێكی نوێیان بۆ دیاریكردنی‌ پشكی‌ هەرێم لەناو پرۆژەیاسای‌ بودجەدا ئامادەكردووە، خواستی ئەوەیان هەیە تا رۆژی پێنجشەممە پڕۆژەیاسای بودجە لەپەرلەمان پەسەندبكرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 17-3-2021 وەفدی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان بەسەرۆكایەتی‌ قوباد تاڵەبانی‌، جێگری‌ سەرۆكی‌ حكومەتی‌ هەرێم لەگەڵ سەرۆككۆمارو سەرۆك وەزیرانی‌ عێراق كۆبوەوە، بۆ گفتوگۆكردن بووە لەسەر جێگیركردن و یەكلاییكردنەوەی پشكی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021 ی عیراق.

بە پێی زانیارییەكان لایەنەشیعەكان لە ئێستادا ڕەشنوسێكی نوێیان بۆ دیاریكردنی‌ پشكی‌ هەرێم لەناو پرۆژەیاسای‌ بودجەدا ئامادەكردووە و خواستی ئەوەیان هەیە تا رۆژی پێنجشەممە پڕۆژەیاسای بودجە لەپەرلەمان پەسەندبكرێت.

بەپێی‌ ڕەشنوسەكە، دەبێت هەرێم ڕۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوتی‌ ڕۆژانە رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بكات، لەبەرامبەردا حكومەتی فیدڕاڵ خەرجی گواستنەوەو خەرجییەكانی دیكەی پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم لەئەستۆ دەگرێت.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان