سەردێر

لێبوردنی گشتی بۆ شەڕڤانان دەركرا

خەڵك-
فەرماندەیی گشتی هێزەكانی خۆسەریی لەگەڵ نوسینگەی بەرگری لە ناوچەكانی ئیدارەی ڕۆئاوای كوردستان، لێبوردنی گشتی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە دەردەكات.

لێوردنەكە وەك لەلایەن ئیدارەی خۆسەریی بڵاوكراوەتەوە”هەموو شەڕڤانانی هەڵاتوو لە بەجێگەیاندنی ئەركی بەرگری لەخۆدەگرێت، تا ڕەوشی خۆیان باش بكەن، بەو مەرجەی دەستییان لەگەڵ ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان تێكەڵ نەكردبێت، یان دەستییان لە تاوانەكانی كوشتن و دزی و دەستدرێژیدا نەبوبێت”.

بەپێی ببڕیارەكە، ئاسایی كردنەوەی ڕەوشی ئەو شەڕڤانانە، لە 21ی ئادارەوە دەستپێدەكالت و لە 15ی ئابی داهاتوو كۆتایی دێت.

فەرماندەیی گشتنی هێزەكانی بەرگری خۆسەری دەڵێت، ئەو گشتاندنە كارمەندان و خۆبەخشەكانیش لە بەرگری خۆسەرى لەخۆدەگرێت.