سەردێر

لە پێشانگایەكی دۆكیۆمێنتاریدا ژیانی پێش كارەساتی كیمیاباران نمایش كرا

خەڵك – یەحیا حبیب

ئەمڕۆ سێشەممە، 16/3/2020 بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگای هەڵەبجە، پێشانگایەكی فۆتۆگرافی دۆكیۆمێنتەری لە چوارچێوەی 33 هەمین ساڵڕۆژی كیمیابارانی هەڵەبجەدا كردەوە.

پێشانگاكە لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و لایەن ڕۆژنامەنوسی شارەكە (ئارام شەمێرانی)یەوە كرایەوە و سەرنجی بە تەمەن و ئەو كەسانەی بەلای خۆیدا ڕاكێشابوو كە لە پێش ساڵی 1988 لە هەڵەبجە ژیاون.

وێنەكانی پێشانگا دۆكیۆمێنتارییەكە بریتی بوون لە وێنەی مامۆستای ئایینی و كەسایەتییە دیار و ناودارەكانی پێش ساڵی 1988 و چەندین وێستگە و شوێنی تری ئەو سەردەمە.