سەردێر

دیوە جوانەكانی سروشتی هەڵەبجە بە میوانانی نیشاندرا

خەڵك – یەحیا حبیب

ئەمڕۆ سێشەممە، لەچوارچێوەی 33 هەمین ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە، كۆمەڵەی وێنەگرانی كوردستان لە ڕێگای كامێرای 21 فۆتۆگرافەری شارەكەوە، دیوە جوانەكانی سروشتی هەڵەبجەیان پیشانی میوانانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەدا.

جەلیل ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی خول و پێشانگاكان لە كۆمەڵەی وێنەگرانی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، “لە چوارچێوەی بەرزڕاگرتنی ساڵڕۆژی كیمیابارانی هەڵەبجەدا لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجەدا هەستاین بەكردنەوەی پێشانگایەكی فۆتۆگرافی كە دیوە جوانەكانی دەڤەری هەڵەبجە نیشان دەدات لە ڕێگەیەوە”.

وتیشی، “پێشانگاكە وێنەی 21 فۆتۆگرافەری دیاری پارێزگای هەڵەبجە بوو كە لەڕێگەیەوە دەمانەوێت ڕوی جوانییەكانی شارەكەمان بە میوانانی بیانی و ناوخۆی نیشان بدەین”.

جەلیل ئەحمەد، دەڵێت، “دوو ساڵ بەر لە ئێستا كۆمەڵێك فۆتۆم گرتووە و بەراوردمان كردووە لە نێوان ساڵەكانی (1988 – 2019) زۆربەی ناوچەكان گۆڕانكاری بەسەر نەهاتووە بە تایبەت ناو شاری هەڵەبجە”.