سەردێر

بومەلەرزە شارێكی كوردستانی هەژاند

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بومەلەرزە شارێكی كوردستانی هەژاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 16-3-2021 كاتژمێر 3.31 خولەك بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵای 9 كیلۆمەتر و لە دووری 9 كیلۆمەتر شاری خانەقینی لە باشووری كوردستان هەژاند.

بەپێی زانیارییەكان، دانیشتووانی ناوچەكە هەستیان بە بومەلەرزەكە كردووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لەدوای خۆی جێنەهێشتووە.