سەردێر

سلێمانی؛ بازرگانێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

خەڵك
ئێوارەی ئەمڕۆ لە باخێك لە نزیك سیتەك كەسێك كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا ، پۆلیس چونەتە شوێنی ڕووداوەكە و تەرمەكەش هەڵگیراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشكی داد كراوە و لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردووە.

بە پێی زانیارییەكان، هاووڵاتیەكە دانیشتوی سلێمانی بووە و پیشەی بازرگان بووە و تەمەنی 48 ساڵ بووە ، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە یەكێك لە باخەكانی سیتەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و تەرمەكەیان هەڵگرتۆتەوە و ڕەوانەی پزیشكی داد كراوە بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری گیان لەدەستدانەكەی .

هەر بە پێی زانیارییەكان، بازرگانەكە خاوەنی كۆمپانیایەكی بەناوبانگە، كە بازرگانێكی دیاری سلێمانییە و دوو ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ دوو بازرگانی دیكە بەبێ بەرامبەر بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شۆڕشی لە سلێمانی دروستكرد.

باس لەوەدەكرێت لە ئێستا مایەپوچ بووە و سێ ساڵ پێش ئێستا بڕی (12) ملیۆن دۆلاری لای ژمارەیەك كەسی ئێرانی بووە و وەری نەگرتوەتەوە و بەوتەی خێزانەکەی گومان دەکرێت بەهۆی قەرزارییەوە خۆی کوشت بێت.