سەردێر

تەڤگەری ئازادیی؛با لە نەورۆزدا سەركەوتنی گارا بكەینە سەرمەشقی سەركەوتنی گەلەكەمان

خەڵك
تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگای كوردستان داوا لە گەلی كورد دەكات، هەموان پێكەوە هەوێنی سەركەوتنی گارا بكەینە سەرمەشقی سەركەوتنی گەلەكەمان و تێكشكانی زوحاكەكانی ناوچەكە، دەشڵێن”باهەموو ئەم نەورۆزە بكەینە پەیام بۆ یەكێتییەكی نەتەوەیی و هەموو هەوڵەكانی بەكاربهێنین و تەواوی ناكۆكییەكانمان وەلا بنێین”.

تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگای كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بە دروشمی (دەبێت هەوێنی سەركەوتنی گارا بكەینە سەرمەشقی سەركەوتنی گەلەكەمان و تێكشكانی زوحاكەكانی ناوچەكە) لە گردی مامەیارە لە شاری سلێمانی، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی ساز كرد.

تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگای كوردستان سەرەتا نەورۆز جەژنی نەتەوەیی و سەری ساڵی نوێی كوردیی لە تەواوی گەلانی كوردستان و بنەماڵەی شەهیدانی رێگای ئازادی و زیندانیانی سیاسی وتەواوی ئازادی خوازان پیرۆز كرد.

ڕاشیگەیاند، لەكاتێكدا بە ئامادەكاریی و جۆشێكی مەزنەوە گەلەكەمان چاوەڕێی هاتنی ئەو رۆژە دەكات ‌و لە ‌هەر شوێنێكی كوردستان ئامادەكاری دەكرێت بۆ گێڕانی ئاهەنگەكانی نەورۆز، دەبێت هەوێنی سەركەوتنی گارا بكەینە سەرمەشقی سەركەوتنی گەلەكەمان و تێكشكانی زوحاكەكانی ناوچەكە.

باسیان لەوەشكرد، كە لەم جەژنی نەورۆزەدا، داوا لە ‌تەواوی گەلەكەمان دەكەین، ئەم نەورۆزە بكەینە پەیام بۆ یەكێتییەكی نەتەوەیی و هەموو هەوڵەكانی بەكاربهێنین و تەواوی ناكۆكییەكانمان وەلا بنێین، ڕۆژێكی مێژووی بۆ گەلەكەمان هاتوەتە پێش ‌و دەبێت تەواوی هێز و لایەنەكان ئەو هەلە لەدەست نەدەن و چیتر خزمەت بە داگیركەرانی كوردستان نەكەن”.

بانگ لە ‌تەواوی گەلەكەمان، هێزو لایەنەكان، ڕێكخراوەكان، كۆمپانیاكانی گەشتیاری دەكەین، بەشداربن له ‌ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵدا و نەورۆز بگەینینه ئاستێكی بڵند كە بۆ ئەمساڵ گەورەترین ئاهەنگی نەورۆز به ‌بەشداریی چەندین هونەرمەندی ناوداری گەلەكەمان لەبناری قەندیل بەڕێوە دەچێت.

لە كۆتاییشدا ئاماژەی بە بەرنامەكانی نەورۆزی ئەمساڵ كرد كە بەم شێوەیەیە، له ‌ڕۆژی ٢١ ی ئازار له ‌بناری قەندیل و لەڕۆژی ٢٥ ی ئازار لەكەركوك له ‌شیوەسوور، ٢٦ ی ئازار له ‌گەرمیان ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوە دەچێت.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان