سەردێر

هێزێكی ئەمریكا لە ناوچەیەكی كوردستان جێگیر دەكرێت

خەڵك-
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناحیەی قەراج و لە نزیك ناوچەی سەرگەڕانی نێوان هەردوو پارێزگەی كەركوك و نەینەوا هێزێكی جێگیركردووە.


ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”سەدان سەربازی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بە تایبەتیش لە هێزە ئەمریكاییەكان، لە چیای قەرەچوغی سەر بە قەزای مەخمور جێگیركران و گەشتی چاودێرییان لە ناوچەكەدا ئەنجامدا”.

بە وتەی سەرچاوەكە”هێزەكە ڕەبایەی سەربازی دروستكردووە و فڕۆكەكانی ئەمریكاش چەند ڕۆژێكە بەسەر ناوچەی دبس لە كوركوك و گوێر و ناوچەكانی باشووری موسڵ لە پارێزگەی نەینەوا دەسوڕێنەوە، ئەمەش بۆ پاراستنی ناوچەكانی دەوروبەری شاری هەولێر”.

لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، هێزە عیراقییەكان ئۆپەراسیۆنێكی سەربازییان بۆ ڕاوەدونانی پاشماوەی چەكدارانی ڕێكخراوی داعش ئەنجامدا كە چیای قەرەچوغیان لە قەزای مەخمور كردۆتە بارەگای خۆیان”.