سەردێر

عەرەب و توركمان ڕێگەی هەولێرییان داخست

خەڵك-
سەدان هاووڵاتی عەرەب و توركمان لە كەركوك، ڕێگەی نێوان هەردوو پارێزگەی هەولێر- كەركوكیان داخست.

ئەمڕۆ دوو شەممە، میدیاكانی عیراق بڵاویان كردەوە، سەدان هاووڵاتی عەرەب و توركمان لە كەركوك، خۆپیشاندانێكیان سازكرد و ڕێگەی پارێزگەكەیان بەڕووی هەولێردا داخست.

وەك ئەو میدیانە ئاماژەی پێدەكەن، هاووڵاتییەكان وەك ناڕەزایی بەرانبەر بە گەڕانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ شارەكە و وەرگرتنەوەی بارەگاكانی پێشووى، ئەو خۆپیشاندانانەیان ڕێكخستووە.