سەردێر

هاوسەری مەحموود سەنگاوی كۆچی دوایی كرد

خەڵك
شەوی ڕابردوو هاوسەری مەحموود سەنگاوی بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی 59 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

سعدە حەمەساڵح، هاوسەری مەحموود سەنگاوی شەوی ڕابردوو بە نەخۆشی شێرپەنجە لە وڵاتی سوێد لە تەمەنی 59 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو تەرمەكەی بگاتەوە هەرێمی كوردستان و پرسەكەی لە ماڵی مەحمود سەنگاوی لە گەڕەكی ڕاپەڕین بەڕێوە بچێت.

ناوبراو لە ساڵی ١٩٨٣ دا ژیانی هاوسەری لەگەڵ هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی پێكهێناوە.